سعوودییە پێشوازی لە بڕیاری ترامب بۆ تیرۆرست ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران دەکات
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی شەرقلئەوسەت، وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە راگەیندراوێکی فەرمی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە: "بڕیارەکەی ئەمەریکا هەنگاوێکی جددی و کردارییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر".
سعوودییە داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هەمان کاری ئەمەریکا بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن.
دوێنێ دووشەممە 08/04/2019، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاردا سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی تیرۆرەوە، لە بەرامبەریشدا، کۆماری ئیسلامی ئێران هەمان کاری کرد و سوپای ئەمەریکای وەک هێزێکی تیرۆرستی ناساند.
یەکەمجاریش بوو، ئەمەریکا هێزی فەرمی وڵاتێک بخاتە لیستی تیرۆرەوە، ئەم هەنگاوەش لە دوای ئەوە دێت، بەرپرسانی ئەمەریکا هەوڵەکانیان بۆ بێهێزکردنی ئێران لە رووی دارایی و سەربازییەوە دووپات کردەوە.
K24
