ترامب: من كارم زۆره ئه‌نجامیان بده‌م، به‌تایبه‌تیش له باره‌ی چین و كۆریای باكوور".
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، له باره‌ی ده‌ركردنی دوایین بڕیاری خۆی، سه‌باره‌ت به پێدانی به‌رزاییه‌كانی جۆلان له باشووری سووریا بۆ ئیسرائیل، رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه دوای وانه‌یه‌كی خێرای مێژوو هات كه له باره‌ی بابه‌تێكی جیاواز گفتوگۆیان ده‌كرد.
روونیشی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌وره راوێژكاری خۆی ده‌یڤید فریدمان، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل و جارید كوشنه‌ری هاوسه‌ری كچه گه‌وره‌كه‌ی، گفتوگۆیان له‌و باره‌یه‌وه كردووه.
تره‌مپ به پێكه‌نیه‌وه بۆ ئه‌و جووله‌كانه‌ی پشتیوانی كۆمارییه‌كان ده‌كه‌ن، له لاس ڤێگاس، گوتی: "پێمگوتن هاوكارینه كارێكم بۆ بكه‌ن، به شێوه‌یه‌كی خێرا كه‌مێك باسی مێژووم بۆ بكه‌ن، ئێوه ده‌زانن من كارم زۆره ئه‌نجامیان بده‌م، به‌تایبه‌تیش له باره‌ی چین و كۆریای باكوور".
له باره‌ی ناساندنی قودسیش وه‌كو پایته‌ختی ئیسرائیل، تره‌مپ ئاشكرای كرد، پێشتر چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كی له‌و باره‌یه‌وه پشتگوێ خستووه له باره‌ی بڕیاری گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ته‌لئه‌ڤیڤه‌وه بۆ قودس و گوتی: "به‌ر له بڕیاره‌كه نه‌مده‌زانی هه‌نگاوه‌كه به‌و جۆره گرنگه".
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیش، له كاتی خوێندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ، سێ كه‌سایه‌تی جووله‌كه له‌سه‌ر كورسییه‌كانیان دانیشتبوون و ههڵنهستاونهتهوه و هوتافیان له دژی بڕیاره كێشاوه و گوتوویانه: "جووه‌كان لێره‌ن تا بڵێن داگیركردن تاعوونه"، دوای ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی سیكیورتییهوه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كراون.
K24 -
