بنیامین نەتانیاھو: دوای هەڵبژاردن پلانێکی دیکە لە کەناری رۆژئاوا جێبەجێ دەکەین
بنیامین نەتانیاھو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی 12ی ئیسرائیلی رایگەیاند، لە کاتی سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکانی گشتی پەرلەمان کە بڕیارە لە نۆی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، پلانێکی دیکە لە کەناری رۆژئاوا جێبەجێ دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر لە ھەڵبژاردنەکانی گشتی سەرکەوتن بەدەست بھێنین، ئەوا چەند بەشێک لە کەناری رۆژئاوا دەخەینە پاڵ ئیسرائیل".
نەتانیاھو باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا تاوتوێی جێبەجێکردنی سەروەریی ئیسرائیل بەسەر مەعالییە ئەدومیم دەکەن کە گەورەترین جوولەکەنیشنە لە کەناری رۆژئاوا و ناوچەکانی دیکە و وتی، "ئاسایشمان و ناوچەی جوولەکە و سامرە کە ناسراوە بە جوولەکەی کەناری رۆژئاوا بە بیست جار گرنگترە لە غەززە".
سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوی گشتی (پەرلەمان) نەتانیاھو رونیکردوە، "تاکە رێگە بۆ ئەوەی راستڕەو لە دەسەڵات و حکومڕانیکردن بەردەوام بێت ئەوەیە لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمجارەدا دەنگ بە پارتی لیکود بدرێت".
خەندان
