پەرلەمانتارێکی ئێرانی: سوپای ئەمریکا دەخەینە لیستی تیرۆرەوە

پەرلەمانتارێکی ئێرانی: سوپای ئەمریکا دەخەینە لیستی تیرۆرەوە
سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانی رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی سوپای ئەمریکا دەخاتە لیستی تیرۆرەوە.

حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە، سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، ئەگەر ئەمریکا سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆرەوە، ئەوا ”ئێمەش سوپای ئەمریکا دەخەینە لیستی تییرۆرەوە“.

حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە هەروەها رایگەیاندووە، کە ئێستا رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئێرانە و سوپای ئەمریکاش دەخەنە پاڵ داعش.

ئەمڕۆ شەممە 6-4-2019، زانیارییە میدیاییەکان ئاماژەیان بەوە کرد، کە ئەمریکا بە نیازە سوپای پاسداران بخاتە ناو لیستی تیرۆریستی و ئەگەر هەیە رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئەو پرسە رابگەیەندرێت.











باسنيوز
Top