وه‌زیری به‌رگری توركیا: چوارەم فڕۆکەی F-35 لە ئەمریکا وەردەگرین
هلوسی ئاکار، وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگەیاندوە، تا ئێستا ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سێ فڕۆکەی F-35 یان رادەستکردون و بڕیاره چواره‌مین فڕۆكه‌ش راده‌ستبكرێت.
ئاکار ئاماژه‌ی به هه‌ڕەشه‌ی موشه‌كی و ئاسمانیی كرد له‌سه‌ر توركیا و، رایگه‌یاند، "پاراستنی وڵات و گه‌له‌كه‌مان به‌رامبه‌ر ئه‌وه گرنگترین ئه‌ركه به‌لامانه‌وه".
وه‌زیری به‌رگری توركیا باسی له‌وه‌شكرد، كاریان كردوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته ببنه خاوه‌نی چ سیستمێكی به‌رگری ئاسمانیی، دوای ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان له كایه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا خستوه‌ته‌ڕو، له ئه‌نجامی دیدار و كۆبونه‌وه‌كان وه‌ڵامی ئەرێنیان له روسه‌كانه‌وه وه‌رگرتووه.
خەندان
