فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورک دادەخرێت
كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورک بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ كه به "كۆچی مه‌زن" ناوده‌برێت، دوای ئه‌وه‌ی وه‌ستێنرابوو، ده‌ستیپێكرده‌وه.
بەپێی میدیاکانی تورکیا، قۆناغی دوه‌می گواستنه‌وه گه‌وره‌كه، شەوی رابردو دهستیپێكردوە و تا كاتژمێر ٠٨:٠٠ی به‌یانی ئەمڕۆ شەممە بەو شێوه‌یه‌ی پلانی بۆ دانرابوو كۆتاییهات.
ئاماژە بەوەشدەکەن، دوای ته‌واوبونی قۆناغی دوه‌م، له‌سه‌دا ٣٨ی گواستنه‌وه‌كه به سه‌ركه‌وتویی كۆتاییهاتوه و له ئێستادا به‌ر له ده‌ستپێكردنی قۆناعی سێییه‌م ماوه‌یه‌ك كاره‌كان وه‌ستێنراون.
كه‌لوپه‌ل، پێداویستیی و كۆنته‌ینه‌ر و ئۆتۆمبێله‌كانی هێلی ئاسمانی توركی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له‌رێگه‌ی كرێنهكانهوه له بارهه‌ڵگره‌كان بارده‌كرێن، هاوكات كرێكاره‌كان له‌و روبه‌رانه‌ی بۆیان دیارییكراوه ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێده‌گه‌یه‌نن كه له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌كه‌دا پێیان دراوه.
ئه‌وه جگه له‌وه‌ی فڕینی فڕۆكه‌كانی هێڵی ئاسمانی توركی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ له كاته جیاوازه‌كاندا درێژه‌ی هه‌یه، له كۆی ئه‌و ٤٥ كاتژمێره‌ی بۆ گواستنه‌وه‌كه ته‌رخان كراوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له قۆناغی یه‌كه‌مدا ١٦٧ فڕۆكه‌ی هێڵی ئاسمانیی توركی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ بنیشنه‌وه.
خەندان
