بەهۆی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی خاو بۆ چوارەم ڕۆژ بەرزبوونەوەی تۆماركرد.
بەپێی راپۆرتێكی ئابوری، بەهۆی كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنانەكانی نەوتی خاو لەلایەن رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نهوت(ئۆپیك) و سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهاندا بەردەوام و بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبونەوە بەخۆوە بینیوە، ئەوەش بوەتە هۆی بەرزبونەوەی رێژەی نەوتی خەزنكراو لەعەمبارەكانی ئەمریكا.
بە پێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برینت 35 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.5 بەرزبوەتەوە كە نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 69.72 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا و پێشتریش نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 69.87 دۆلار كە لە بەرواری 12ی تشرینی دوەمەوە تا ئێستا بەرزترین رێژەیە و بەوهۆیەوە نرخی نەوتی خاو لە 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نزیكدەبێتەوە.
هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 22 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.4 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 62 دۆلار و 80 سەنت لەكاتێكدا نرخی پێشوی 62.90 دۆلار بوو و بەو ڕێژەیەش لە 7ی تشرینی دووەمی 2018 ەوە تا ئێستا بەرزترین ئاستی تۆماركردوە.
خەندان
