ئەمریكا دەیەوێت لەهەموو رویەكەوە سزای زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپێنێت

ئەمریكا دەیەوێت لەهەموو رویەكەوە سزای زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپێنێت
بەرپرسێكی باڵای ئیدارەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، وانشتن لەبارەی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر كەرتە ئابوریەكانی ئێراندا لە توێژینەوەدایە.

بەپێێ بەرپرسێكی باڵای ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، دوای تێپەڕینی نزیكەی ساڵێك بەسەر كشانەوەی ترەمپ لە رێككەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتەكەی و ژمارەیەك لە وڵاتانی زلهێز، لە ئێستادا بە مەبەستی زیاتركردنی فشارە ئابوریەكان بۆ سەر ئێران واشنتن توێژینەوە ئەنجامدەدات بۆ چۆنێتی زیادکردنی سزاکانی سەر ئێران.



تەنها دەمانەوێت كاریگەریەكی بەهێزی بەردەواممان هەبێت



ئەو بەرپرسە راشیگەیاند، "تەنها دەمانەوێت كاریگەریەكی بەهێزی بەردەواممان هەبێت، دەمانەوێت كۆمپانیاكان بەدەوامبن لەو بیرۆكەیەكی لەم قۆناغەدا كاركردن لەگەڵ ئێران كارێكی ترسناكە".

مانگی مایس ئەمریكا لە رێككەوتنە ئەتۆمیەكەی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێز كشایەوە


مانگی مایس-ی ساڵی 2018، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە رێككەوتنە ئەتۆمیەكەی نێوان وڵاتەكە و ئێران و ژمارەیەك وڵاتی زلهێز كشایەوە و داوایكرد دوبارە سزاكان بەسەر ئێراندا بسەپێندرێت.

ئامانج لەو رێككەوتنە كە هەریەك لە وڵاتانی فەرەنسا و بریتانیا و ئەڵمانیا و روسیا و چین و ویلایەتە یەكگرتوەكان و ئێران-ی تێدابو، رێگریكردن بوو لە گەشەپێدانی چەكی ئەتۆمی ولاتەكەی بەرامبەر بە هەڵگرتنی ئەو سزایانەی ئابوریەكەی روخاندبوو.

ئەو بەرپرسەی كە داوایكردبو ناوی ئاشكرانەكرێت وتیشی "ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت لەماوەی چەند هەفتەی داهاتودا سزا نوێیەكان بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە".





خەندان
Top