بزوتنەوەی حەماسی ئیسلامی تیرۆریست بە مووشەک تەل ئەڤیڤ تۆپباران دەکات

بزوتنەوەی حەماسی ئیسلامی تیرۆریست  بە مووشەک تەل ئەڤیڤ تۆپباران دەکات
بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) بە مووشەک، شاری تەل ئەڤیڤ لە ئیسرائیل تۆپباران دەکات.



ئەمڕۆ دووشەممە 25-3-2019، سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، تۆپبارانەکە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کەرتی غەززەوە کراوەتە سەر ناوچەی هیشارون لە باکووری رۆژهەڵاتی تەل ئەڤیڤ.



هەروەک سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، بەهۆی تۆپبارانەکەوە، حەوت هاووڵاتیی مەدەنیی ئیسرائیلی بریندار بوون و سوپا ناوچەکەی چۆڵ کردووە.



بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، کە بۆ ئامادەبوون لەکاتی واژۆکردنی بڕیاری خاوەنداریی ئیسرائیل بۆ ناوچەی جۆڵان لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاوە سەردانی واشنتنی کردووە، دوای رووداوەکە رایگەیاندووە، کە دوای واژۆکردنەکە بە پەلە دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی.



حەماس بزووتنەوەیەکی ئیسلامیی توندڕەوی فەلەستینییە و لەلایەن ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپاوە خراوەتە ناو لیستی تیرۆر. سەرکردەکانی حەماس باس لەوە دەکەن، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی ماددی و سەربازییان دەکات و لە ساڵی 2007ـیشەوە دەستی بەسەر کەرتی غەززەدا گرتووە.




باسنیوز
Top