چەکدارێک پاسێکی گواستنەوەی قوتابییانی کردە ئامانج

چەکدارێک پاسێکی گواستنەوەی قوتابییانی کردە ئامانج
چەکدارێکی تیرۆریست پاسێکی گواستنەوەی قوتابییان (منداڵان)ی کردە ئامانج و قوربانی هەیە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (RT)، چەکدارێکی نیشەنشکێن (قەناس بەدەست) لە ناوچەی لەیرەموون لە شاری حەلەب، تەقەی لە مینی پاسێکی گواستنەوەی قوتابییان کردووە.

چەکدارەکە سەر بە دەستەی تەحریر شام بووە، کە رێکخراوێکی تیرۆریستی سەر با رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەیە لە سووریا.

بەهۆی تەقەی ئەو چەکدارەوە، منداڵێکی قوتابی گیانی لەدەست داوە و مامۆستایەک و چەند قوتابییەکی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەموو ئاینە ئاسمانییەکان و یاسا زەمینییەکان، نابێ لایەنە شەڕکەرەکان منداڵان لە ململانێ سیاسی و سەربازییەکانیان بەکار بهێنن و تەقەکردن لە منداڵان، تاوانێکی گەورەیە.










باسنيوز
Top