مۆگه‌رینی: یارمه‌تی ئه‌و حكوومه‌تانه ده‌ده‌ین كه هاوكاریی ئاواره‌كانی سووریا ده‌كه‌ن
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان نزیكه‌ی نیو ملیۆن ئاواره‌ی رۆژئاوای كوردستان و په‌نابه‌ری سووری له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن، ئایا ئێوه وه‌كو یه‌كێتی ئه‌وروپا هیچ پلانێكتان هه‌یه بۆ هاوكاریكردنی حكومه‌ت و ئه‌و ئاوارانه؟".
به‌رپرسی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "هه‌روه‌كو ده‌زانیت ئه‌و هاوكاریانه‌ی له‌م كۆنفڕانسه كۆده‌كرێنه‌وه، بۆ هاوكاریكردنی هه‌موو سوورییه‌كانه، نه‌ك ته‌نیا له نێوخۆی سووریا، به‌ڵكو بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی دراوسێشه كه ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره سوورییه‌كانیان له‌خۆگرتووه، به‌تایبه‌تی لوبنان، ئوردون و توركیا، به‌ڵام هاوكارییه‌كان وڵاتانی عێراق و میسریش ده‌گرێته‌وه و ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه ئه‌و هاوكاریانه‌مان به‌رده‌وام ده‌بن و بۆخۆشم سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌م كردووه كه ئاواره‌ی سووری لێ نیشته‌جێن و ده‌زانم كه ئه‌و وڵاتانه‌ی پێویستیان به هاوكاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له هاوكارییه‌كانیان بۆ ئه‌و ئاوارانه به‌رده‌وامبن".
K24
