ئێران لەبارەی نەوت بە توندی وەڵامی نەتانیاهۆ دەداتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 13-3-2019، ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاندووە، هەر هێرشێکی جەنگیی ئیسرائیلی بۆ سەر کەشتییە نەوتییەکانی وڵاتەکەی، ”وەک هێرشی چەتە دەریاییەکان هەژماری دەکەین“.
ئەمیر حاتەمی هۆشداریی داوە لەوە، ئەگەر هێزە ئیسرائیلیەکان هێرش بکەنە سەر کەشتییە نەوتییەکانیان، ئەوا ”وەڵامی راستەوخۆ و دەستبەجێ و توندمان دەبێت“.
هەفتەی رابردوو بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندبوو، کە هێزی دەریاوانیی وڵاتەکەی لە دژی بە قاچاغبردنی نەوتی ئێران لەڕێی کەشتییەوە، دەکەنە ئامانج.
باسنيوز
