ئەو وەزیرەی بە دەستدرێژی تاوانبار کرا سزا درائەو وەزیرەی بە دەستدرێژی تاوانبار کرا سزا درا
ئەمڕۆ چوارشەممە 13-3-2019، دادگای ڤیکتۆریا لە ئوستڕالیا بڕیاری زیندانیکردنی شەش ساڵی بەسەر قەشە جۆرج بیڵ، وەزیری دارایی ڤاتیکاندا سەپاند.
قەشە جۆرج بیڵ بە دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لە کەنسیە لە 90ـەکانی سەدەی رابردوو تاوانبار کراوە.
دوای تۆمەتبارکردنی ئەو وەزیرەی ڤاتیکان بە دەستدرێژیی سێکسی، حکوومەتی ڤاتیکان لە کۆتایی مانگی 2ـی ئەمساڵ، قەشە جۆرج بێڵی لەکارەکەی دوور خستەوە.
باسنيوز
