سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل: ئیسرائیل ته‌نیا خاكی جووه‌كانه و هی كه‌سی دیكه نییه
ئه‌م تویته‌ی ناتانیاهۆش ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی وڵاتانی عه‌ره‌بی تووڕه كردووه و ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات هه‌ر له تویته‌ر وه‌ڵامی ناتانیاهۆی داوه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "ناتانیاهۆ رێگه‌خۆشده‌كات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی زیاتر و هیچ هاوكار نابێت بۆ به‌رقه‌رابوونی ئاشتی له ناوچه‌كه".
ئه‌م تویته‌ی ناتانیاهۆ له‌كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وپێش ناوبراو رایگه‌یاندبوو: "ئێستا ئیسرائیل په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ جیهانی عه‌ره‌بی هه‌یه به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندیی نزیكیان له‌گه‌ڵ شه‌ش وڵاتی عه‌ره‌بی هه‌یه.
K24 -
