مایك پۆمپیۆ: داوامان له ئێران كرد وه‌ك وڵاتێكی ئاسایی هه‌ڵسوكه‌وت بكات
پۆمپیۆ له كاتی قسه‌كردنیدا له كۆنگره‌ی وزه له ناوچه‌ی هیوسن له ویلایه‌تی تێكساس گووتی: "به‌دڵنیاییه‌وه ده‌مانه‌وێت له رێگه‌ی سزاكانه‌وه فشار بخه‌ینه سه‌ر ئێران بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته بۆ ده‌ره‌وه بگه‌یه‌نینه ئاستی سفر و داواش له ئێران ده‌كه‌ین وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی ئاسایی و سرووشتی هه‌ڵسوكه‌وت بكات".
ئه‌وه له كاتێكدایه ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران دانیان به كاریگه‌ریی ئابڵۆقه و سزا تونده‌كانی واشنتن بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان ناوه و ده‌ڵێن: "كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری و ژیان و گوزه‌رانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیانیش كردووه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌به‌رده‌م فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكادا هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك ناكه‌ین".
K24
