ئەسیوبیا سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەیەیان راگرت.
سەرجەم هێڵە ئاسمانیەكانی ئەسیوبیا گەشتەكانیان بە فڕۆکەی بۆوینگ-ی 737-ە MAX 8 راگرت
ئەمڕۆ دوشەممە، دوای تێپەڕینی ڕۆژێك بەسەر تێكشكانی فڕۆكەیەكی ئەسیوبی لە جۆری بۆوینگ-ی 737-ە MAX 8، سەرجەم هێڵە ئاسمانیەكانی ئەسیوبیا گەشتەكانیان بەو جۆرە فرۆكەیە راگرت و رایانگەیاندوە، "راگرتنی ئەو گەشتانە بە مەبەستی پارێزگاریكردنە لە سەلامەتی گیانی سەرنشینانە".
هاوكات، شاندی رێكخراوەكانی هێڵە ئاسمانیەكانی چین رایگەیاندوە، داوای لە كۆمپانیاكانی هێڵە ئاسمانیەكان كردوە لەبارەی كاروبارە بازرگانییەكانی فڕۆكەكانی جۆری بۆوینگ-ی 737-ە MAX 8 وتەی خۆیان پێشكەش بكەن.
ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئەسیوبیا رایگەیاندبو، فڕۆکەیەکی جۆری بۆوینگ-ی جۆری 737 بە 157 سەرنشینەوە لە نایروبی کەوتوەتە خوارەوە.
خەندان
