وڵاتی سوید رێوشوێنی توند بەرامبەر ئەو كەسانە دەگرێتەبەر كە لە ریزەكانی داعش بوونە
لەوبارەوە ئاندش ئۆستێربه‌ری، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی سوسیال دیموكرات بە كوردستان24ی گوت: "ئه‌وانه‌ی كه شه‌ڕیان كردووه بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش خۆیان ده‌زانن چیان كردووه، كاتێك كه له سویده‌وه به‌رەو سووریا و عێراق رۆیشتن. ئه‌وان تاوانی زۆرگه‌وره‌یان ئه‌نجامداوه، دژی ئێزدییه‌كان و كه‌مینه‌كانی دیكه له سووریا و عێراق، ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان كردوویانه كارێكی زۆر نه‌شیاو بووه دژی مافه‌كانی مرۆڤه. ئێمه بڕوامان وایه كه ئه‌وانه‌ی له‌ناو داعش شه‌ڕیان كردووه، ده‌بێ دادگایی بكرێن، ئه‌وانه‌ی كه به دژی مافه‌كانی مرۆڤ بوون، یاخود یاساكانی شه‌ڕیان شكاندووه، یاخود هه‌وڵی كۆمهڵكۆژییان داوه یان كردوویانه، ده‌بێت دادگایی بكرێن، ئه‌وه بۆچوونی ئێمه‌یه".
گوتیشی: "ئێستا ده‌مانه‌وێت بڕیار بده‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یارمه‌تی هه‌ندێك شوێنی تایبه‌تی بده‌ین بۆ په‌یدا كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوكاری داعش ده‌كه‌ن. ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌وه‌دا نییه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێن ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانی خۆیان بكه‌ینه‌وه یان ئه‌و زانیاریانه‌ی هه‌مانه له‌سه‌ریان بیده‌ینه دادگای نێوده‌وڵه‌تی، بەڵام ده‌توانین له سویدیش دادگاییان بكه‌ین، ئێمه ئێستا 2 كه‌سمان له سوید گرتووه كه شه‌ڕیان به دژی مافی مرۆڤ له سووریا و عێراق كردووه. ئێستا هه‌ندێك ئاڵوگۆرمان له یاساكاندا كردووه، كه سزاكان بۆ سه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه زیاتر بكرێت. رێز له هه‌ڵوێستی هه‌موو شۆرشگێرانی كورد ده‌گرین و په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه هه‌یه. گرووپێكی سویدیش ئێستا له كوردستانن بۆ راهێنانی پێشمه‌رگه. سه‌باره‌ت به شه‌ڕی سووریا و عێراق ئێمه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی فه‌ره‌نسادا یه‌كه‌م وڵات بووین له ئه‌وروپا، كه یارمه‌تی كوردمان داوه له‌سه‌ر داوای فه‌ره‌نسا، له پاش كرده‌وه ترۆریستیهكهی پاریس. ئێمه ئێستا یارمه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌ده‌ین له ماڵی له ئەفریقا بۆ ئاسانكاری كاره‌كانیان".
باس‌نیوز
