فڕۆکەیەکی جەنگی لە سنووری پاکستان کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی جەنگی لە سنووری پاکستان کەوتە خوارەوە
ئاژانسی (سپۆتنیک)ی ڕووسی بڵاوی کردووەتەوە فڕۆکەیەکی جەنگی لە جۆری "میک 21" کە سەر بە هێزی ئاسمانیی هیند بووە، لە سنووری پاکستان کەوتووەتە خوارەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە فڕۆکەوانەکە پاش کەوتنەوە خوارەوەی فڕۆکەکە، ڕزگاری بووە.

سەرچاوەکانی هیندستان لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە کە فڕۆکەوانەکە ئێستا سڵامەتە.

تاکوو ئێستا زانیاریی زیاتر لەبارەی ئەو ڕووداوە بڵاو نەکراوەتەوە.

لە ماوەی 20 ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی تەقینەوەیەک لە ناوچەی جامو و کشمیر، هیندستان چەند جارێک بە فڕۆکە هێرشی کردە پاکستان و چەند ناوچەیەکی بۆردومان کرد و چەند و هەتا ئێستا چەند فڕۆکەیەکی هیندی کەوتوونەتە خوارەوە.











باسنيوز
Top