پرۆسه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لە سوریا به‌رده‌وام ده‌بێت
رۆبێرت پالادینۆ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی: "پرۆسه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت، كاتێكیش پرۆسه‌كه كۆتایی دێت، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان و ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی دیاریكرداو بۆ بنبڕكردنی تیرۆر و پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌كانی سه‌قامگیریی به‌رده‌وام ده‌بین".
پالادینۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "گفتوگۆ له‌نێوان واشنتن و هاوپه‌یمانانی به‌رده‌وامه له‌باره‌ی ئایینده‌ی ناوچه‌كه‌وه، به‌ڵام ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاشكرا نه‌كرد كه هێزه فره ره‌گه‌زه‌كه پێكده‌هێنن".
ئه‌وه له كاتێكدایه مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، له‌باره‌ی ره‌وشی سووریا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هاوتا بریتانی و فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ی كرد و چاوی به نێرده‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سووریاش كه‌وتبوو.
K24
