لەمە بە دواوە ئیسرائیل چاودێریی قاچاغچێتی نه‌وتی ئێران ده‌كات
نه‌تانیاهوو فه‌رمانده‌كانی هێزی ده‌ریاوانی وڵاته‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه هێشتا ئێران بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت رێوشوێنی نهێنی گرتووه‌ته‌به‌ر، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێش رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015 ده‌یكرد و كاریگه‌ریی سزاكانی وڵاتانی رۆژئاوای له‌سه‌ر خۆی كه‌مكردبووه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتوویه‌تی: "ئێران به رێگای قاچاغچێتی نهێنی نه‌وت له چه‌ند ئاراسته‌یه‌كی ده‌ریاییه‌وه، ده‌یه‌وێت خۆی له كۆتوبه‌ندی گه‌مارۆكانی سه‌ر وڵاته‌كه ده‌رباز بكات، بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێكی له‌و شێوه‌یه‌ی ئێرانیش، هێزی ده‌ریاوانی ئیسرائیل ده‌توانن رۆڵێكی كارا و گاریگه‌ر بگێڕێ".
هه‌روه‌ها داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش كردووه، به‌هه‌مان شێوه به‌ره‌نگاری هه‌وڵه‌كانی ئێران ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای ده‌ریاكان و هیچ رێگایه‌كی دیكه‌وه نه‌توانێ نه‌وت بنێرێته ده‌ره‌وه.
K24
