زەریف وەڵامی داواکەی بەشار ئەسەد دەداتەوە

زەریف وەڵامی داواکەی بەشار ئەسەد دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامی داواکەی سەرۆکی رژێمی سووریا دەداتەوە.

محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی شیعەکانی عێراق، رایگەیاندووە، بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریا بۆ سەردانی دیمەشق، پێ گەیشتووە.

محەمەدجەواد زەریف هەروەها رایگەیاندووە، بڕیاری داوە بانگهێشتنامەکە قبوڵ بکات و ”بەم زووانە“ سەردانی دیمەشق دەکات.

ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای دەست لەکار کێشانەوەی دێت لە پۆستەکەی، کە لە رۆژی 25-2-2019 رایگەیاند و هۆکارەکەی بۆ ئاگادار نەکردنەوەی لە سەردانی بەشار بۆ ئەسەد بۆ تاران، گەڕێندرایەوە و حەسەن رۆحانیی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی داواکەی رەت کردەوە.

دوای ئەوە، بەشار ئەسەد وەک دڵنەواییەک بۆ محەمەدجەواد زەریف، بە فەرمی بانگهێشتی دیمەشقی پایتەختی وڵاتەکەی کرد.











باسنيوز
Top