ئەمەریکا سیستمێکی دژە مووشەکی بەهێزی لە ئیسرائیل جێگیر کرد

ئەمەریکا سیستمێکی دژە مووشەکی بەهێزی لە ئیسرائیل جێگیر کرد
بۆ یەکەمجار ئەمەریکا سیستمی پێشکەوتووی دژە مووشەکی THAADی لە ئیسرائیل جێگیر کرد و ئامانجیش لێی مووشەکەکانی ئێرانە.

بە گوێرەی هەواڵێکی Associated Press، بێنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دڵخۆشی خۆی بەو هەنگاوەی ئەمەریکا دەربڕیووە و رایگەیاندووە: "ئیسرائیل بەهێزتر دەکات لە بەرپەچدانەوەی هەڕەشە دوور و نزیکەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

دوێنێ دوو شەممە 04/03/2019، THAAD گەیشتە ئیسرائیل، وەک جۆناسان کۆنریکوسی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، سیستمەکە لەم کەم شوێنی جیهان جێگیرکراوە و توانایەکی زۆر و ئاڵۆزی هەیە.

حکوومەتی ئەمەریکاش لە هۆکاری ناردنی ئەو جۆرە دژە-مووشەکە دەڵێت: "بەهۆی گرنگیدانمانە بە ئاسایشی هەرێمیی ئیسرائیل".

ئیسرائیل چەند جارێک نیگەرانی خۆی لە مووشەکەکانی ئێران و حزبوڵڵا دەربڕیوە و بە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەی ناویبردوون.

THAAD یەکێکە لە سیستمە دژە مووشەکە بەهێزەکانی ئەمەریکا و توانای هەیە لە دووری 200 کیلۆمەتر هەموو جۆرە مووشەکێک لەناوببات.




K24
Top