نەوتی خاو بە ڕێژەی لەسەدا یەك بەرزبوەوە
دوای ئەوەی جەنگە بازرگانییەكەی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و چین كە یەكێكە لە سەرەكیترن هۆكاری دابەزینی گەشەسەندنی ئابوری جیهان بەرەو كۆتایهاتن دەڕوات نرخی نەوتی خاو لە كۆتا مامەڵەیدا بەرزبوەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە، وڵاتی روسیا كە یەكێكە لە وڵاتانی هەناردەكاری نەوت بێئەوەی ئەندام بێت لە رێكخراوی وڵاتانی بهرههمهێنی نهوت (ئۆپیك)، وەبەرهێنانەكانی نەوتی خاوی وڵاتەكەی كەمتركردوەتەوە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 65.67 دۆلارە و بە بەراورد بە نرخی پێشوی 60 سەنت بەرزبوەتەوە، کە دەکاتە رێژەی لەسەدا 0.9.
لەكاتێكدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ڕۆژئاوای ئەمریكا بە 56.59 دۆلارە و بەڕێژەی لەسەدا 1.4 بە بەروارد بە نرخی پێشوی لە كۆتا مامەڵەدا 79 سەنت بەرزبوەتەوە.
خەندان
