نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان
لەمیانەی زۆربونی نیگەرانییەكان لەبارەی گەشەسەندنی ئابوری جیهانی، رێكخراوی وڵاتانی بهرههمهێنی نهوت (ئۆپیك) رێژەی وەبەرهێنانەكانیان كەمتركردوەتەوە، بە گوێرەی راپۆرتی شارەزایانی ئابوری جۆرێك لە گەشبینی لەبارەی رێككەوتنە بازرگانییەكانی چین و ویلایەتە یەكگرتوەكان بەدیدەكرێت، كە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئابوری جیهانی هەیە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 65.36 دۆلارە و 29 سەنت بەرزبوەتەوە، کە دەکاتە رێژەی لەسەدا 0.5.
لەكاتێكدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ڕۆژئاوای ئەمریكا بە 56.07 دۆلارە و بە ڕێژەی لەسەدا 0.5 بە بەروارد بە نرخی پێشوی 27 سەنت بەرزبوەتەوە.
خەندان
