ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی خۆی بۆ سه‌رۆكی ئۆكرانیا كاندید دەکات
(ڤلادمیر زیلینسکی) ته‌مه‌ن41 ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگی بواری كۆمیدیایه له وڵاتی ئۆكرانیا و له ئێسته‌وه یه‌كێكه له كاندیده به‌هێزه‌كانی پۆستی سەرۆکی ئەو وڵاتە.
ڕۆژنامه‌ی (زیس ئینسایدر)ی ئه‌مریكی نووسیویه‌تی پێشتر (ڤلادمیر زیلینسکی) به‌شداریی له زنجیره‌یه‌كی كۆمیدی به‌ناوی Servant of the People كردووه و له‌و زنجیره‌یه‌دا فولودیمیر رۆڵی مامۆستایه‌كی مێژووی هه‌بووه و دواتر ده‌بێتـه سه‌رۆكی ئۆكرانیا و پاشانیش له ڕێگه‌ی چه‌ند هه‌نگاوێكه‌وه گه‌نده‌ڵی له وڵاته‌كه له‌ناو بردووه، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و درامایه‌شه‌وه له‌ناو خەڵک ناوبانگێكی په‌یدا كردووه و داوای لێكراوه خۆی هه‌ڵبژێرێت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپرسییانه‌ی كه له‌و وڵاته كراوه چانسی (ڤلادمیر بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئۆكرانیا به‌هێزه به به‌روارد له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ڕكابه‌ره‌كه‌ی فولودیمیر له هه‌موان به‌هێزتره.
باسنيوز
