سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراق دەکات
فاتیح یڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا بە کەناڵێکی عێراقی راگەیاندووە، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی، دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا سەردانی عێراق دەکات.
بڕیارە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لە رۆژی 31ـی ئاداری 2019 ئەنجام بدرێت.
فاتیح یڵدز تەوەری گفتوگۆکانی رەجەب تەییب ئەردۆغان و بەرپرسانی باڵای عێراقی ئاشکرا کردووە، کە بریتین لە؛
- کێشەی ئاو لەنێوان عێراق و تورکیا.
- دروستکردنی رێگایەک لە باکووری عێراق بۆ باشووری ئەو وڵاتە.
- پەرەپێدانی رێگاکان و هۆکارەکانی گواستنەوە.
- پێشنیازی دروستکردنی ناوچەیەکی پیشەسازی لە شاری مووسڵ.
- بوونی هێزەکانی تورکیا لە شارۆچکەی باشیک لە سنووری پارێزگای نەینەوا.
رۆژی هەینی 1-3-2019، ئاژانسی (تەنسیم)ی ئێرانی لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاوی کردەوە، کە حەسەن رۆحانیی سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی 11-3-2019، سەردانی بەغدا دەکات.
باسنيوز
