گۆرانیبێژێكی توركیا بۆ ئه‌رۆدغان: وه‌ره خۆت سەرچۆپی بگرە
مه‌حموود تونجار، گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی توركیا، له مانگی ئه‌یلوولدا پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌ڵپه‌ڕكێ ئه‌نجام ده‌دات كه 40 هه‌زار كه‌س به‌شداری تێدا ده‌كات و هه‌ر 40 هه‌زار كه‌سیش له هه‌ڵپه‌ڕكێكه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن.
تونجار بۆ ماڵپه‌ڕه توركییه‌كان قسه‌ی كردووه و ئاشكرای ده‌كات، کە ماوه‌ی پێنج ساڵ ده‌بێت خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌یه، بۆیه له مانگی ئه‌یلوولدا هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان كراوه بۆ ئه‌نجامدانی.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کە به فه‌رمی داوای له ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا كردوه به‌شداری پڕۆژه‌كه بكات، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌ردۆغان خۆی له هه‌ڵپه‌ڕكێیه‌كه‌دا به‌شدار بێت و سه‌رچۆپیش بگرێت.
باسنيوز
