سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران دەستی لەکار کێشایەوە

 سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران دەستی لەکار کێشایەوە
بەپێی هەواڵ و زانیاریی میدیاکانی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران، بەهۆیەکی ناڕوون دەستی لەکار کێشاوەتەوە.

ماڵپەڕی (فارسنیوز) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 2018/7/23 مەحموود ئەحمەدی، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران، پاش پەسەرەندنی گرفت و قەیرانە ئابوورییەکانی ئیران بە فەرمی دەستی لەکار کێشاوەتەوە.

مەحموود ئەحمەدی کە فەرمانبەری خانەنشین بانکی ناوەندی بووە کە پاش خانەنشینکران، داوای درێژەدان بە خزمەتی لێ کرابوو و پستی سەرکۆی بانکی ناوەندییان پێ بەخشیبوو.

هەتا ئێستا بە ڕوونی هۆکاری دەستە لەکارکێشانەوە ڕوون نەبووەتەوە و کەسێكیش بۆ جێگرەوەی دەستنیشان نەکراوە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە ماڵپەڕە ناوخۆییەکانی ئێران چەندان ڕاپۆرت لەبارەی گەندەڵیی دارایی دامەزراوەی "سامنولحوجەج" کە دامەزراوەیەکی دارایی و سەرمایەگوزارییە بڵاو کرایەوە و دواتر بەڕێوەبەرانی ئەو دامەزراوە کە دەستگیر کراون، لە داداگا ئاشکرایان کرد هەر کار و گەندەلییەک بە ئاگاداریی سەرۆکی بانکی ناوەندی کراوە.

دوای هاتنە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران و گەڕانەوەی گەمارۆکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر کەرتە ئابووری و بازرگانییەکانی ئەو وڵاتە، دۆخی ئابووریی ئێران و بەتایبەت بانکەکان بەرەو خراپی ڕۆیشتووە.









باسنيوز
Top