لەگەڵ نیشتنەوەی فڕۆکەی جێگری سەركۆماردا تەقینەوەیەك رووی دا

 لەگەڵ نیشتنەوەی فڕۆکەی جێگری سەركۆماردا تەقینەوەیەك رووی دا
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە دوابەدوای نیشتنەوەی فڕۆکەی رەشید دۆستوم جێگری یەکەمی سەرکۆماری ئەفغانستان لە فڕۆكەخانەی سەرەكی کابول، تەقینەوەیەکی گەورە لە نزیک فڕۆکەخانەكە رووی دا.

ماوەیەکی کەم لە دوای نیشتنەوەی فڕۆکەی جێگری یەکەمی سەرکۆماری ئەفغانستان، کە لە شاری ئەنقەرەوە بەرەو شاری کابول دەگەڕایەوە، تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی کابول رووی دا، لەو كاتەشدا ژمارەیەکی زۆری بەرپرسانی باڵای ئەفغانستان لەوێ ئامادە بوون.

تەقینەوەكە لە دوای بەڕێکەوتنی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی دۆستوم لە نزیکیەوە تەقینەوە گەورەكە رووی داوە، هێشتا زیانەكان نەزاندراون.









باسنيوز
Top