تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی نەوتی ئێران روویدا و قوربانیی لێکەوتەوە
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران(IRNA)، رووداوەکە نزیکی کاتژمێر ٣:٠٠ پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ بووە بە کاتی هەرێمی کوردستان، و بەهۆی گڕگرتنی پاڵاوگەیەکەوە بووە لە کێڵگەی پیشەسازی خومەین.
فەتحوڵا حەقیقی، جێگری پارێزگاری (پارێزگای مەرکەزی) رایگەیاندووە، لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام تیمی ئاگرکوژێنەوەکان هێشتا لە شوێنی رووداوەکەن، هەتا بە تەواوی دڵنیا بن لە کۆنترۆڵبوونی ئاگرەکە.
ئاماژەی بەوەشداوە، تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە دیار نییە، لێکۆڵینەوەکان بۆ هۆکاری رووداوەکە بەردەوامە.
خەندان
