ئه‌مریكا سزاكانى سه‌ر ئێران قورس‌تر ده‌كاته‌وه
ئاژانسى هه‌واڵیی فه‌ڕه‌نسا، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسى، ڕای گه‌یاندووه، له وه‌ڵامى نامه‌یه‌كی پاریس و به‌رلین و له‌نده‌ن، كه سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یرانى ڕابردوو ئاراسته‌ى ئیداره‌ى ئه‌مریكا كراوه، واشنتۆن داواكهیانى له‌باره‌ى لێخۆشبوونى له كۆمپانیاكانى ئه‌و سێ وڵاته له ئێران، واشنتۆن داواكهیانى ڕه‌تكردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه به ئاژانسه‌كه‌ى گوتووه: "ستیڤن مینۆچن، وه‌زیری خه‌زنه و مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، به پۆزه‌تیڤ وه‌ڵامی نامه‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه، كه داواكرابوو، كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسى و ئه‌ڵمانى و به‌ریتانییه‌كان، له سزاكانى سه‌ر ئێران به‌ده‌ر بكرێن".
پێشتر له 8/ 5/ 2018، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، كشانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى لهڕێككهوتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێران ڕاگه‌یاند و سزاكانى سه‌ر تارانى، كارا كرده‌وه. دواى ئه‌و بڕیاره، ئێران تووشى قه‌یرانێكى گه‌وره‌ى ئابوورى هاتووه و به‌هاى دراوه‌كه‌ى، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زیوه.
باس‌نیوز
