ترەمپ و پۆتین ئەمڕۆ لە فینلەندا کۆ دەبنەوە
ئەمە یەکەم هەردوو سەرکۆماری ئەمریکا و ڕووسیا بە پلان و بەرنامەی لەپێشدا داڕێژراو و بۆ سازدانی گفتوگۆی دوولایەن، ئامادەکارییان کردووە و هاوکات لە حەوت ساڵ لەمەوبەرەوە ئەمە یەکەم دیداری فەرمیی نێوان دوو وڵاتە.
ئەم دیدارە یەک ڕۆژەیە کە ئەمڕۆ دووشەممە 2018/7/16 لە هێلسینکی پایتەختی فینلەندا بەڕێوە دەچێت، کە زۆربەی میدیاکان و شرۆڤەکارانی سیاسی لە چەند هەفتە لەمەوبەرەوە لایەنە جۆراوجۆرەکانی ئەم دیدارە شرۆڤە و تاوتوێ دەکەن.
لەم دیدارەی نێوان سەرۆکی هەر دوو وڵاتی ئەمریکا و ڕووسیا هاوکات سێرگئی لاڤرۆڤ و مایک پۆمپیۆ وەزیرانی دەرەوەی هەر دوولا پێکەوە کۆ دەبنەوە و بەرپرسانی باڵای ڕووسیا و ئەمریکاش بەشداری ئەم دیدارە دەبن.
دۆناڵد ترەمپ، بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە گەیشتە هێلسینکی و بە دەیان هێزی پۆلیس، کاروانی سەرکۆماریی ئەمریکا لە ناوچەیەکی بچووک لە پایتەختی فینلەندا هاوڕێیەتی دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان و شرۆڤەی شرۆڤەکاران ئەم دیدارەی نێوان پۆتین و ترەمپ کاریگەریی لەسەر لەسەر پرسەکانی ئێران، سووریا، بەنامەی ناوکی و شێوە دوورگەی کریمە لە ئۆکرانیا دەبێت.
باسنیوز
