لاڤرۆڤ: نامانه‌وێت سيناريۆى عێراق و ليبيا له سووريا دووباره ببێته‌وه
لاڤرۆڤ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (RT)ى رووسى گوتى: "پێويسته واقيعيانه بير بكه‌ينه‌وه. به تايبه‌تى له بوارى ئاسايشى جيهان و وڵاته‌كانمان به‌رپرسانه رفتار بكه‌ين".
گوتيشى: "با رابردووى ئه‌و ناوچه‌يه بير خۆمان بخه‌ينه‌وه. سه‌دام حوسێن ديكتاتۆر بوو، موعه‌ممه‌ر قه‌زافى ديكتاتۆر بوو، به‌ڵام با به‌راوردى نێوان مه‌ينه‌تييه‌كانى گه‌لى عێراق و ليبيا له نێوان هه‌ردوو سه‌رده‌مدا بكه‌ين، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا و ناتۆ هه‌موو رێسايهكى نێودهوڵهتييان پێشێلكرد و ده‌ستتێوه‌ردانى سه‌ربازيان ئه‌نجامدا. راده‌ى كوژران و برينداربوون و ئاواره‌بوونى خه‌ڵك و راكردنى له نيشتيمانه‌كه‌ى زۆر زۆر زياتره له‌وانه‌ى له سه‌رده‌مى ئه‌و دوو رژێمه زيانيان به‌ركه‌وتووه".
لاڤرۆڤ، ئه‌وه‌شى گوت: "ئه‌وانه‌ى عێراق و ليبيايان وێران كرد، ئه‌مڕۆ له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌شدارى له به‌رپرسيارێتيان بكات سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رى كێشه‌ى په‌نابه‌ران. هێشتا هيچ ئهنجامێكيان ده‌ست نه‌كه‌وتووه، بڕياريانداوه هه‌مان سيناريۆ له سووريا دووباره بكه‌نه‌وه".
لاڤرۆڤ باسى له‌وه‌شكرد، زۆرێك له شيكه‌ره‌وه سياسييه‌كان له‌و بڕوايه‌دان، "ئه‌مه‌ريكا به‌رژه‌وه‌ندى لهوهدايه پارێزگارى له ره‌وشى پشێوى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بكات به ئامانجى راوكردن له ئاوى لێڵدا".
K24
