ئه‌رجه‌نتین داواى ده‌ستگیركردنى ویلایه‌تی له ڕووسیا ده‌كات
به‌پێی ئاژانسى(سهپۆتنیك)ى ڕووسی، دادوه‌رێكى فیدڕاڵی ئه‌رجه‌نتینی، كه لێكۆڵینه‌وه له ته‌قینه‌وه‌ى ناوه‌ندی "ئامیا"ى یه‌هوودی ده‌كات، داواى له به‌رپرسانى ڕووسیا كردووه، ویلایه‌تى كه له‌كاتى ڕوودانى ته‌قینه‌وه‌كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئێران بووه، له‌سه‌ر بنه‌ماى فه‌رمانى گرتنى نێوده‌وڵه‌تى، ده‌ستگیر بكات
له 18ى ته‌مووزى 1994، ناوه‌ندى "ئامیا" له ئه‌رجه‌نتین ته‌قێنرایه‌وه و به‌و هۆیه‌وه 85 كه‌س كوژران و سه‌دانى دیكه‌ش بریندار بوون، تۆمه‌تى سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش، درایه پاڵ حزبوڵاى لوبنانى و ئێران.
ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌رجه‌نتین داواى ده‌ستگیركردنى هه‌شت به‌رپرسی ئێرانى ده‌كه‌ن، له‌نێویاندا عه‌لى ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تى هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د وه‌حیدی، كه له‌وكاته‌دا وه‌زیری به‌رگرى ئێران بووه، ئه‌مه جگه له عه‌لى ئه‌كبه‌ر هاشمى ڕه‌فسه‌نجانى، سه‌رۆكى كۆچكردووى ئێران و عه‌لى فه‌لاحیان، وه‌زیری هه‌واڵگریی پێشووترى ئێران و موحسن ڕه‌بانى، دیپلۆماتكارى ئێرانى له ئه‌رجه‌نتین و عیماد مه‌غنییه، سه‌ركرده‌ى كوژراوى حزبوڵاى لوبنانى.
باسنيوز
