گەورەترین بانکی یابان هاوکارییەکانی لەگەڵ ئێران ڕاگرت
ئاژانسی (ڕۆیتەرز) ئەمڕۆ پێنجشەممە 2018/7/11 چەندان بەڵگەی پەیوەندیدار بە کشانەوەی ئەو بانکە یابانییە ل ئیران خستووەتە ڕوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فەرمیی یابان (کیۆدۆ) حکوومەتی ئەو وڵاتە سەرقاڵی تاوتوێی سەردانی "شێزۆ ئابێ" سەرۆکوەزیران بۆ تاران و گفتوگۆ لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی بووە کە هەڵوەشایەوە و ئەگەر ئەو سەردانە سەری گرتبا، ئەوە سەردانی یەکەم سەرۆکوەزیرانی یابان دەبوو لە ساڵی 1978ەوە.
ڕۆیتەرز لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا نووسیویە ئەگەری زۆرە گەورەترین بانکی یابان داوا لە موشتەرییەکانیشی بکات، دانوستان لەگەڵ ئێران ڕابگرن، چونکە دانوستانی بازرگانیی نوێدەوڵەتی لەڕێگەی دامەزراوە داراییەکانەوە جێبەجێ دەکرێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا لە مانگی مەی ئەمساڵ یەکلایەنە بڕیاری کشانەوەی ئەمریکای لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران ڕاگەیاند و ماوەی زیاتر لە دوو مانگە کۆمەڵێکی بەرچاو لە گەمارۆ ڕاگیراوەکانی سەر ئێران دووبارە گەڕاونەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی زەخت و گوشارێکی زۆری ئابووری و سیاسی بۆ سەر ئێران، چونکە زۆرێک لە کۆمپانیاکانی نەوت، فڕۆکەوانی و ئۆتۆمبێل لە ئێران کشاونەتەوە.
باسنيوز
