به‌هۆی سووتانی پاسێك له سنه 13 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، له‌و كاته‌ی پاسه‌كه له‌سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كه راوه‌ستاوه،تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌ن خۆی پێدا كێشاوه، به‌هۆیه‌وه‌ش پاسه‌كه و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی دیكه سووتاون.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كانیش، كه ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، به درێژایی نزیكه‌ی 200 مه‌تر، رێگاكه گڕی لێهه‌ڵده‌ستێت و چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی سه‌ر رێگاكه‌ش سووتاون.
رووداوه‌كه شه‌وی رابردوو له نزیك ته‌رمینالی سنه، له شه‌قامی "دكتۆر حوسێنی" روویداوه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، تانكه‌ره‌كه نه‌وتی عێراقی هه‌ڵگرتووه.
K24
