وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9/ 8/ 2018، بۆریس جۆنسون، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا، ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه.
ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌و وه‌زیره، دواى ڕۆژێك هات له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى دێڤید دێڤیز، وه‌زیرى كاروبارى كشانه‌وه له یه‌كێتیى ئه‌وروپا.
پێشتر، تیریزا ماى، سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا، به ئه‌سته‌م توانیی، ڕه‌زامه‌ندى چه‌ند وه‌زیرێكى به‌ده‌ست هێنا بۆ ستراتیژییه‌تى ده‌رچوون له یه‌كێتیى ئه‌وروپا، كه پێده‌چێت، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى دوو وه‌زیره‌كه په‌یوه‌ندی به‌و پرسه‌وه هه‌بێت.
باسنيوز
