توركیا 18 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌رده‌كات
به گوێره‌ی میدیاكانیش، ناوی 18 هه‌زار و 632 كه‌س له لیستی ده‌ركراواندا هاتووه، زیاتر له 9 هه‌زاریشیان كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانن، 6 هه‌زار سه‌رباز و 3 هه‌زاره‌كه‌ی دیكه‌ش، فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌ت و مامۆستایانی زانكۆن.
به گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، ئه‌و بڕیاره دوایین بڕیاره به‌ر له هه‌ڵگرتنی باری نائاسایی له‌و وڵاته‌كه، كه له كاتی هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی ته‌ممووزی 2016, له‌و وڵاته راگه‌یه‌ندراوه.
ده‌ركردنی ئه‌و كارمه‌ندانه به‌ر له یه‌ك رۆژ دێت له ده‌ستبه‌كاربوونی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، وه‌ك سه‌رۆك كۆماری توركیا، دوای بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یرانی رابردوو.
پێشتر نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافی مرۆڤ، ریاگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، له‌وه‌ته‌ی هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌وه، تاكو مانگی ئادار/ مارسی ئه‌مساڵ، نزیكه‌ی 160 هه‌زار فه‌رمانبه‌رانییان له كار ده‌كردووه.
وڵاتانی ئه‌وروپاش ره‌خنه له توركیا ده‌گرن و رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌نقه‌ره هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ربازییه شكستخواردووه‌كه، وه‌ك بیانووێك بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی به‌رده‌م به‌رهه‌ڵستكارانی قۆستووه‌ته‌وه.
K24
