یەکەم کاردانەوەی پوتین دوای دۆڕانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی

 یەکەم کاردانەوەی پوتین دوای دۆڕانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی
سەرۆکی رووسیا یەکەم کاردانەوەی بەرامبەر دۆڕانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە میانی قۆناغی هەشتەمی جامی جیهانی (مۆندیال)ی 2018ـی رووسیا نیشان دا.



شەوی شەممە 7/7/2018، هەڵبژاردەی رووسیا و کڕواتیا رووبەڕووی یەک بوونەوە و لە ئەنجامی لێدانی یەکلاکەڕەوە (پاناڵتی)دا، هەڵبژاردەی کڕواتیا سەرکەوت و چووە قۆناغی چارێگی کۆتایی و بەمەش هەڵبژاردەی رووسیا لەسەر خاکی خۆی، لە مۆندیال دەرکرا.



رۆژی یەکشەممە 8/7/2018، دیمیتری بیسکۆڤ، گوتەبێژی کرملین (کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا) رایگەیاندووە، ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی وڵات دوای یارییەکە، بانگهێشتی ستانسیلاڤ چیرچیسۆڤی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردووە.



ڤلادیمێر پوتین پەسنی یاریکردنی یاریزانەکانی کردووە و داوای راهێنەر و یاریزانەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردووە گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردەکەیان بکەن.



باسنيوز
Top