سزای 10 ساڵ بەندکردن بەسەر نەواز شەریفدا سەپـێندرا
رۆژی هەینی 6/7/2018، دادگای باڵای پاکستان ئەو سزایەی بەشێوەی نائامادەبوو (غیابی) بەسەر نەواز شەریف، سەرۆکی پارتی رابیتەی ئیسلامیی پاکستان و سەرۆک وەزیرانی پێشووی وڵاتەکەیدا سەپاند.
شەهباز شەریف، برای نەوز شەریف لە لێدوانێکدا لە شاری لاهوور بە رۆژنامەنووانی راگەیاندووە، ”ئەو بڕیارەی دادگا ستەمە لە نەواز شەریف دەکرێت و لە مێژوودا بە خاڵێکی رەش دەنووسرێتەوە“.
بەپێی زانیارییەکان، جگە لە بەندکردنی نەوز شەریف بۆ ماوەی 10 ساڵ، دادگا سزای حەوت ساڵ بەندکردنیشی بەسەر مەریەمی کچی نەواز شەریفدا سەپاندووە و محەمەد سافداری هاوسەری مەریەمیش بە ساڵێک بەندکردن، سزا دراوە.
نەواز شەریف، کە ئێستا لە بەریتانیایە و گومان دەکرێ چیتر نەگەڕێتەوە وڵاتەکەی، لەساڵی 1949 لە لاهوور لەدایک بووە و سێ جار پۆستی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی وەرگرتووە؛
- لە ساڵی 1990 - 1993
- لە ساڵی 1997 - 1999
- لە ساڵی 2013 - 2017
باسنیوز
