ئه‌ردۆغان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌گۆڕێ و پۆستێكی نوێ به‌زاواكه‌ی ده‌دات
رۆژنامه‌ی (یورت)ی توركی ئاشكرای كرد 4 ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئاكپارتی ناچار ده‌كرێن ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه، چونكه ئه‌ردۆغان كاندیدی كردوون بۆ پۆستی وه‌زیری.
ئیبراهیم كاڵن كه ئێستە گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیایه، له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه كاندید كراوه بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، واته دێته شوێنی مه‌ولوود چاوشئۆغلو.
هه‌روه‌ها به‌رات ئالبه‌یراكی زاوای، كه له هه‌ڵبژادنی 24ی حوزه‌یراندا توانی ده‌نگی پێویست بهێنێت بۆ بوون به ئه‌ندام په‌رله‌مان، ئه‌ویش له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه وه‌زاره‌تێكی پێ ده‌درێت، كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ده‌بێته‌وه بەوه‌زیری وزه و سامانه سروشتییه‌كان.
ئه‌ردۆغان 4 جێگر بۆ خۆی داده‌نێ، به‌ڵام ناوی جێگره‌كان دیاری نه‌كراوه و له چه‌ند رۆژی داهاتوو میدیاكانی ناوه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
باسنيوز
