سیراتۆ به دیزانێكی پێشكه‌وتوو و ده‌ستكارییه‌كی به‌رچاو له بازاڕهكاندایه
مه‌به‌ست له مه‌راسیمه‌كه نیشاندانی گۆڕانكارییه زۆره‌كانی به‌سه‌ر ئۆتۆمۆبیله نوێیه‌كه بوو.
دیزاینی سیراتۆ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه كه‌مێك له ئۆتۆمۆبیلی ستینگه‌ری نوێ وه‌رگیراوه كه ئۆتۆمۆبیلێكی وه‌رزشی و گه‌نجانه‌یه.
پێشتر كۆمپانیای كیا نزیكه‌ی دوو ملیۆن سیراتۆی فرۆشتووه، بۆیه به‌هۆی داواكاریی خه‌ڵكه‌وه ئۆتۆمۆبیله نوێیه‌كه‌ی خسته بازاڕه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین هه‌واداری ئۆتۆمۆبیله‌كه سوودی لێ ببینن.
سیراتۆی نوێ له كارگه‌ی كیا له ئیرڤین- كالیفۆرنیا له سه‌نته‌ری ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به كیا دیزاینی بۆ كراوه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له ناوه‌وه له لایه‌ن سه‌نته‌ری
نامیانگ له كۆریا بۆ ئه‌نجام دراوه به شێوه‌یه‌ك كه دیمه‌نێكی ناوازه‌ی پێ به‌خشیوه و له رووی دینامیكییهوهش زۆر توندوتۆڵه.
لایته‌كانی پێشه‌وه‌ی سیراتۆی نوێ به سیسته‌می ئێڵ ئی دی كارده‌كه‌ن.
داشبۆردی سیراتۆ چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی به‌خۆوه بینیوه و ستێرنهكهیشی كه‌مێك له پێشوو بچوكتره، هه‌ر له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای پێشه‌وه، گڵۆپه‌كانی نێو داشبۆرده‌كه به شێوه‌یه‌ك داده‌گیرسێن كه ده‌بێته مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشان.
مه‌كینه‌ی سیراتۆ به قه‌باره‌ی ١٦٠٠ و ٢٠٠٠ ده‌ست ده‌كه‌وێ.
دیزاینی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌كه له شێوه‌ی (لووتی پڵینگ) وه‌رگیراوه و ده‌ستكاری كراوه.
له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی ٢٠١٨ ئۆتۆمۆبیلی سیراتۆی نوێ كه‌وته بازاڕه‌كانی جیهان و ئێستا له‌به‌ر ده‌ستی ویستهرانی ئه‌و ئۆتۆمۆبیله وهرزشییهدایه.
خه ليل بله يى
