سەرۆکایەتیی رووسیا بە توندی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

 سەرۆکایەتیی رووسیا بە توندی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە
کۆشکی کرملین (کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا) بە توندیی وەڵامی سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا، کە میدیاکانی رووسیا بڵاویان کردووەتەوە، کۆشکی کرملین رایگەیاندووە، ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ئەو وڵاتە ئامادەیە بۆ تاوتوێ و گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا.

کۆشکی کرملین بە توندی وەڵامی دۆناڵد ترەمپی داوەتەوە و رایگەیاندووە، نیمچەدوورگەی کریمیا بەشێکی دانەبڕاوە لە خاکی رووسیا و هەرگیز گفتوگۆی لەبارەوە ناکرێت.

بڕیارە رۆژی 16/7/2018، ڤلادیمێر پوتین و دۆناڵد ترەمپ لە شاری هێلسینکیی پایتەختی فینلەندا کۆ ببنەوە.

پێشتر سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ”هەموو شتێک“ باس دەکات و ناوی چەند تەوەرێکیشی ئاشکرا کرد، کە بریتین لە؛


- دەستوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ساڵی 2016.

- ناکۆکیی رووسیا و ئۆکراینا.

- شەڕی ناوخۆیی سووریا و چۆنێتیی چارەسەرکردنی.


سوپای رووسیا لە ناوەڕاستی مانگی 3ـی 2014 نیمچە دوورگەی کریمیای بە زەبری هێز خستەوە سەر نەخشەی رووسیا و کرایە هەرێمێک لە رووسیا.











باسنيوز
Top