رێککەوتنێکی ئەنجێڵا مێرکڵ بۆ ناردنەوەی پەنابەران ئاشکرا دەبێت
رۆژی یەکشەممە 1/7/2018، رۆژنامەی (دێر شپیگڵ)ی ئەڵمانی بەڵگەنامەیەکی رێککەوتنەکەی پارتی دیموکراتی مەسیحی، کە ئەنجێڵا مێرکڵی راوێژکاری ئەڵمانیا سەرۆکایەتی دەکات، لەگەڵ پارتی سۆسیالیستی ئەڵمانیای ئاشکرا کردووە.
بەڵگەنامەکە بەناوی (رێکخستن و کۆنتڕۆلی زیاتری یاسای پەنابەران)ـە و تێیدا هەردوو پارتی ئەڵمانی کاریان لەسەر ناردنەوەی ئەو پەنابەرانەی هیچ بەڵگەیەکی یاساییان نییە، کراوە.
هەروەک رۆژنامەکە باسی کردووە، وڵاتانی سوید، دانیمارک، فینلەندا، لیتوانیا، لاتیڤیا، ئیستۆنیا، پۆڵەندا، بەلجیکا، لۆکسەمبۆرگ، هەنگاریا، چیک، پورتوگال و فەرەنسا ئامادەییان دەربڕیوە هاوکاریی ئەڵمانیا بکەن بۆ ناردنوەی پەنابەرانی نایاسایی.
بەهۆی سیاسەتی مێرکڵ و پارتەکەی لەبارەی وەرگرتنی پەنابەران و نەرمیی لەگەڵیان، مەترسیی لەسەر کەمبوونەوەی جەماوەریان دروست بووە و ئەگەری لەسەر دەسەڵات لادانیان زۆر بووە.
بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕەکانەوە، ساڵانە دەیان هەزار کەس لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا بەتایبەت لە وڵاتانی ئەفغانستان، ئێران، عێراق، سووریا، لوبنان و لیبیا هەوڵ دەدەن بە قاچاغ خۆیان بگەیەننە وڵاتانی رۆژئاوای ئەورووپا.
باسنيوز
