پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی درێژکردنەوەی کارکردن بە یاسای تیرۆر دەکات
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، کە لە ماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمانی کوردستان بڵاو کراوەتەوە، کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 1/7/2018 دانیشتنی ژمارە 2ـی ئاسایی خولی بەهارەی پەرلەمان، بەڕێوە دەچێت.
لەو دانیشتنەدا، پەرلەمانتاران تاوتوێی پێنج تەوەر دەکەن، کە گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژەیاسای درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە یاسای پەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، یەکێکە لە تەوەرەکان.
بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان:
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (2)ی ئاساییی خولی به‌هاره رۆژی یه‌كشه‌مه 2018/7/1ى راگه‌یاند، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (20) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره (2)ى خولى به‌هاره‌ی ساڵی پێنجه‌م له خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ى پێشنــــیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 1/7/2017 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه:
یه‌كه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی پرۆژه یاسای (درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره (3)ی ساڵی 2006 له هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
دووه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی پڕۆژه یاسای (هه‌مواری سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی ژماره (17) ساڵی 1999ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1) ساڵی 1992ی هه‌موركراو.
سێیه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی پڕۆژه یاسای (هه‌مواری چواره‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌رایه‌تی ژماره (18)ی ساڵی 1999ی هه‌موواركراو له هه‌رێمی كوردستان) ، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پڕۆژه یاسای (پارێزگاری له‌تۆڕه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ) به‌پێى مادده‌ى (71) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو بكرێت.
پێنجه‌م: گفتوگۆكردنى (په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان) كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئاماده‌كراوه، به‌پێى بڕیارى ژماره (26)ى ساڵى 2014 و بڕگه‌ى (8) له مادده‌ى (په‌نجا و شه‌شه‌م)ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو و پاڵپشت به مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
بێگه‌رد دڵشاد شكرالله جعفر ابراهیم ئێمینكی
سكرتێری په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق
