خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی ئێران قوربانیی لێ کەوتەوە

 خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی ئێران قوربانیی لێ کەوتەوە
شەوی ڕابردوو جەماوەرێکی زۆر لە شاری (خوڕەمشار)ی سەر بە پاریزگای خووزستان، لە ناڕەزایی بە نەبوونی ئاوی خواردنەوە ڕژانە سەر شەقامەکان و بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکان هێزە ئەمنییەکان دەستڕێژی گوللەیان لە خەڵک کردووە و بەپێی زانیارییەکان کەسێک گیانی لەدەست داوە.



سەرچاوە خۆجییەکان باس لەوە دەکەن کە جەماوەری ناڕازیی شاری خوڕەمشار لە چوارڕێیانی "موتەهەری" کۆبوونەتەوە و بە نەبوونی ئاوی خواردنەوە و ئیمکاناتی ژیان ناڕەزاییان دەربڕیوە و هەروەک لە وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەبینرێت، هێزە ئەمنییەکان بەرەوڕووی هاووڵاتیان تەقە دەکەن و زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کەسێک بەناوو "محەمەد ئەنساری" گیانی لەدەست داوە.



هەرچەند چەند سەرچاوەیەکی دیکە باس لە کوژران و برینداربوونی زیاتر لە پێنج کەس دەکەن، بەڵام قایمقامی خوڕەمشار بریندابوونی پێنج کەسی پشتڕاست کردووەتەوە



دوای سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی خەڵکی تاران و شارەکانی دیکەی ئێران، ماوەی چەند ڕۆژێکە خەڵکی خوڕەمشار و ئابادان بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە و ئالوودەبوونی ئاو دەستیان داوەتە ناڕەزایی.



ماڵپەڕی ڕادیۆ فەردا لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە خەڵک لە خۆپیشاندانەکەدا دروشمی "مەرگ و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی و لادانی قایمقام"یان گوتووەتەوە.



بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئاوی ئالوودە لە شاری "ڕاموهورمز"ی سەر بە پارێزگای خووزستان 180 کەس ژەهراوی بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.




باسنيوز
Top