جەهەپە: ئاکەپە هەنگاوی یەکەمی بۆ دەسپێکی شەڕی ناوخۆیی هەڵهێناوە
هەفتەی ڕابردوو سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆیی توركیا، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بۆ پەروین بوڵدان هاوسەرۆكی هەدەپە كردووە و هەڕەشەی لێ كردووە كە ئیتر شایەنی ئەوە نین بژین.
هاوکات لە پرێس كۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەش دا، بڕیارم داوە لە پرۆتۆكۆلی ناشتنی ڕێوڕەسمی جەنازەی هەر سەربازێكی توركیا، ئیتر نابێت بەرپرسانی جەهەپە بەشداریی تێدا بكەن و تاجە گوڵینەی ئەوان لادەبرێت.
لە بەرامبەردا ئەمڕۆ كلیچدارئۆغلو سەرۆكی جەهەپە، لە دیمانەیەكدا بۆ رۆژنامەی (جومهوریەت)ـی توركی رەخنەی توند لە سۆیلو دەگرێت.
كلیچدارئۆغلو دەڵێت: "سۆیلو هەڕەشەی كوشتن لە هەدەپە دەكات و ڕێگەش نادات جەهەپە بەشداریی مەراسیمی ناشتنی تەرمی سەربازانی توركیا بكات، دەبێ بپرسین ئەم بڕیارەی سۆیلو بۆ خۆی داویەتی، یاخود پێیان وتووە بڕیارێكی لەو شێوەیە بدە".
باسی لەوەش كرد ئەم جۆرە بڕیار و هەڵوێستانە ئاژاوە لە وڵات بەرپا دەكات و هەنگاوی یەكەمیشە بۆ دەستپێكردنی شەڕی ناوخۆیی لە توركیا.
FHSKD,.
