ئەمریکا بەنیازە هێزەکانی لە ئەڵمانیا بکێشێتەوە

 ئەمریکا بەنیازە هێزەکانی لە ئەڵمانیا بکێشێتەوە
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) خەریکی پلانێکە بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە ئەڵمانیا.



بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (واشنتن پۆست)، پنتاگۆن لێکۆڵینەوە لەبارەی تێچووی کشاندنەوەی ئەو هێزانە دەکات و ئەو هەنگاوەش نیگەرانی لای ئەورووپییەکان دروست کردووە.



هێزە ئەمریکییەکان لە ئەڵمانیا، کە بە گەورەترین هێزی ئەو وڵاتە دادەنرێت، کە لەسەر خاکی وڵاتێکی دیکە جێگیر بوون، لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لەو وڵاتە دان.



پێشتر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بیرۆکەی کشاندنەوەی ئەو هێزانەی خستبووە بەر باس و نیگەرانیی لای سەرکردە ئەورووپییەکان دروست کردووە و تا ئێستا نازاندرێ ئەو بیرۆکەیە تەنیا گوشارخستنە سەر وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپایە یاخود پلانی جددی ئەمریکا.



دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، ساڵانە %4ـی داهاتی ئەمریکا لە هێزەکانیان لە ناتۆ و بۆ پاراستنی یەکێتیی ئەورووپا خەرج دەکەن، کەچی ئەڵمانیا %1ـی داهاتەکەی لە هێزەکانی لە ناتۆ، خەرج دەکات.



باسنیوز
Top