فڕۆکەیەک لە گەڕەکێکی مۆمبای کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەک لە گەڕەکێکی مۆمبای کەوتە خوارەوە
فڕۆکەیەکی حکوومەتی هیندستان لە گەڕەکێکی شاری مۆمبای کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەست داوە.

فڕۆکەکە بچووک و موڵکی حکوومەت بووە و بەکرێ دراوە، نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 28/6/2018 لە ناوچەی غاتکۆبار لە شاری مۆمبای پایتەختی ئابووریی هیندستان کەوتووەتە خوارەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەکان، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی ئەو فڕۆکەیە، کە تا ئێستا هۆکارەکەی نازاندرێ، پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.











باسنيوز
Top