رووحانى: هیچ كات لە هیچ بارودۆخێكدا خۆمان راده‌ستى ئه‌مه‌ريكا ناكه‌ين
رووحانى له رێى شاشه‌كانى ته‌له‌ڤزيۆنى فه‌رمى وڵاته‌كه‌يه‌وه وتارێكى ئاراسته‌ى هاووڵاتيانى ئێران كرد.
له وتاره‌كه‌يدا رووحانى گوتى: "له هه‌موو بارودۆخێكدا خۆمان راده‌ستى ئه‌مه‌ريكا ناكه‌ين. پارێزگارى له مه‌زنى مێژوويى نيشتيمانهكهمان ده‌كه‌ين. ئه‌مه‌ريكا به چۆكدا ده‌هێنين".
گوتيشى: "پێويسته بۆ هه‌موو جيهان پيشانى بده‌ين، ئێمه سزا و كێشه‌كان تێده‌په‌ڕێنين، به بێ ئه‌وه‌ى ده‌سته‌به‌ردارى مه‌زنى، شكۆى نيشتيمانى، ئازادى، سه‌ربه‌خۆيى، ديموكراسى، سيستمى كۆمارى، ئاين و كولتوورمان ببين".
ئه‌م وتاره‌ى رووحانى له كاتێكدايه به هۆى دابه‌زينى به‌هاى دراوى ئێرانيى له به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مه‌ريكى، ئێران رووبه‌ڕووى قه‌يرانێكى ئابوورى بووه‌ته‌وه.
دابه‌زينى به‌هاى تمه‌نى ئێرانى دواى ئه‌وه هات، كه له سه‌ره‌تاى مانگى ئايار/ مايۆى رابردوودا، ئه‌مه‌ريكا بڕياريدا له رێككه‌وتنى ناووكى وڵاتانى (پێنج كۆ يه‌ك) له‌گه‌ڵ ئێران بكشێته‌وه.
له ته‌مموزى 2015دا ئێران و (وڵاتانى ئه‌ندامى ههميشهيى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌ڵمانيا) رێككه‌وتنێكى ناووكيان واژوو كرد.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه، خۆرئاواييه‌كان سزاكانى سه‌ر ئێرانيان لابرد. له به‌رامبه‌ريشدا تاران ده‌ستبه‌ردارى پيتاندنى يۆرانيۆم بوو.
K24
